فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە

لە کاتى هێرشە ئاسمانییەکەى شەوی رابردووە بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور تاوەکو ئێستا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە.

لە کاتی هێرشەکەى دوێنێ شەو بۆ سەر کامپی مەخمور، جموجوڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی بۆردومانەکەدا کارەبای کامپەکە بە تەواوی بڕابوو. سەرباری ئەوەى لە کاتی بۆردومانکردنی کامپی پەنابەرانی مەخموردا کارەبا لە مەخمور و دەورووبەری هەبووە، بەڵام بە تەنها کارەبای کامپی پەنابەرانی مەخمور بڕێندرابوو.

ژ.ت